گەل چی دەویست؟

2 هەفتە لەمەوپێش




بەشی دووەم
ئەزمونێکی ساوا!
د. ئەحمەد فاتیح


ساڵانی دوای ڕاپەڕین گەلی کورد؛ سەرمەستی هەناسەی ئازاد و گەیشتن بە رزگاریی نەتەوەیی و لەناوچوونی دڕندەترین و ستەمکارترین ڕژێمی سیاسی بوو لەناوچەکە. ئەگەرچی ڕژێمی بەعس لە ساڵی٢٠٠٣دا لەعێراق لەناوچوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٩١ ەوە، لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهاتبوو. گەل بە چاوی پاڵەوان و ئەفسانە تەماشای شۆڕشگێڕەکانی شاخیان دەکرد، تا ڕاددەی پەرستن، هەر بۆیە زۆرینەی گەل چاویان لەتاڵانیی قارەمانەکان دەپۆشی. چین وتوێژەکانی خەڵکی کوردستان وەهمەکانی شاخیان لێبووبووە ئەفسانەیەکی نەبڕاوە، شۆڕشگێڕەکانی شاخ بێ سڵەمینەوە دەستیان بۆ هەموو شتێک برد. گەل دەیویست شۆڕشگێرەکان ئەو نیشتیمانەیان بۆ بونیات بنێن کە لە ئەدەبیاتەکانی شۆڕش و شاخدا؛ لە خەیاڵ و زهنیەتی ئێمەدا نەخشاندبوویان!


شۆڕشگێڕەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەک ئەدەبیاتەکانی شۆڕش - یان لە یادکرد، بەڵکو ڕوونبوویەوە ئەمانە هەر لە سەرەتاوە باوەڕیان بەو دروشم و ئەدەبیاتە نەبووە، بۆیە کاتێک هاتن دامەزراوە دروستبکەن و نیشانی وڵاتان و دونیای بدەن؛ کە ئێمەی کورد دەتوانین ببینە خاوەنی دامەزراوەی پەرلەمان و حکومەت، نەیانتوانی لە شەرعییەتی شۆڕش بگوازنەوە بۆ شەرعییەتی هەڵبژاردن و دروستکردنی ڕای گشتیی، چونکە لە یەکەم ئەزموونی پیادەکردنی دیموکراسییدا ساختەکارییان لە ئالییەتی دەنگداندا کرد، ڕێزیان لەوە نەگرت بزانین خەڵکی کوردستان چی دەوێت.


لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا بەرەی کوردستانی؛ کە بە شێوەیەکی شکڵیی حوکمڕانی سێ پارێزگای کوردستانی دەکرد، ملکەچی واقیعی هێزبوو کە خۆی لە هەردوو حزبی یەکێتی و پارتیدا دەبینییەوە.


گەل دەیویست بۆ یەکەمجار بە ئازادی و لەژێر سایەی هێزی کوردییدا بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دەنگی خۆی بدات، دەیویست دەنگ بەو حزب و لایەنانە بدات کە زۆرترین بەڵێنی وەهمییان پێدابوون، دەیویست پەرلەمانێک بێتە ئاراوە کە یاساناسانی کورد یاسا و ڕێساکانی دابڕێژن و لەژێر سایەی پارلەمانێکی گەل پەسنددا خواست و خەونە ڕەواکانیان بەدییبهێنن.


بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێشێلکردن و ناشرینکردنی دیموکراسی و ساختەکاریی بوو لە هەڵبژاردندا، دواتریش یەکلاییکردنەوەی ئەنجامەکان بوو لەژێر زەبری چەکدا. ئەوەی نیشانی دونیا درا وێنەیەک بوو کە دەیسەلماند هیچ باوەڕمان بە ئازادی و دیموکراسی نییە. شۆڕشگێڕەکان لەبری ڕۆشنبیران و مامۆستایان و پارێزەران بوون بە پەرلەمانتار، بۆیە هەرگیز پەرلەمانی کوردستان نەبووە دامەزراوەیەک بۆ ئەوەی حکومەتێکی کارا بهێنێتە ئاراوە، بەڵکو بوو بە دامەزراوەیەک بۆ دابەشکردنی ناوماڵی کوردیی و نەریتی فیفتی بە فیفتی بەرهەمهێنا! جگە لەوەش عەقڵێتی خێڵەکی و شوانکارەیی زاڵبوو بەسەر گوتاری سیاسیدا و پێشنیاری یەکێک لە حزبە دیارەکان ئەوە بوو، پەرلەمان نەمێنێ و پەرلەمانتاران لە مەیدانی ئاژەڵاندا کۆ ببنەوە! ئەمەش بە ئاشکرا بێنرخکردنی گرنگترین دامەزراوەی سیاسی و بەدیهێنەری دیموکراسی بوو، هاوکات سوکایەتی بوو بە نوێنەرانی خەڵک و شوبهاندنی ناڕاستەوخۆی خەڵکیش بوو بە ئاژەڵ، لە دید و جیهانبینیی سیاسیی دەسەڵاتی کوردیدا.  


سەرئەنجام شۆڕشگێڕەکان ئەوەیان نەکرد کە گەل دەیویست و حکومەتێکی ساوا هاتە ئاراوە، کە نە حکومەت بوو، نەساوایەکی ڕوو بە گەشە و تەندروستیش بوو! جگە لەوەش

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار