نرخی نەوت بەرزبووەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی نەوتی برێنت دۆلارێک بەرزبووەوە، کە هەفتەی ڕابردوو 10٪ دابەزیبوو

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ 99 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 72 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شرۆڤەکارانی ئابووریش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێنەوە بۆ نزیکبوونەوەی باهۆز و زریان لە کەنارە ئاوییەکانی کەنداوی مەکسیکۆ کە کێڵگە نەوتییە گەورەکانی ئەمریکا و پاڵاوگەکانی لێیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار