بەهۆی زریانەکەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زریانی یاگی ڤێتنامی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی

ئاژانسی هەواڵی ڤێتنام ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكانی زریانی “یاگی” لە باكووری وڵاتەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی با و بارانی بەخوڕ و لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە لە باكووری ڤێتنام و درووستبوونی زریانی “یاگی” 233 كەس گیانیان لەدەستدا و 823 كەسی دیكەش برینداربوون و 103 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لەم بارەیەشەوە دەزگاكانی فریاكەوتنی ڤێتنام بڵاوی كردەوە، لە 26 پارێزگا و شاردا ئاوی لافاو زیاتر لە 204 هەزار ماڵ و باڵەخانەی وێران كردووە و زیانی بە هێڵەكانی كارەبا و پەیوەندییەكان گەیاندووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لافاوەكە زیاتر لە 263 هەزار هێكتار ڕووبەری كشتوكاڵی لەناوبردووە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، حكومەتی ڤێتنام هەموو هەوڵێك دەدات بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی زیانەكان و زاڵبوون بەسەر دەرئەنجامەكانی بارانبارینی بەخوڕ و سەقامگیركردنی ژیانی دانیشتوانی ناوچە زیانلێكەوتووەكان.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو لافاوانەی لە هەفتەی ڕابردووەوە باكووری ڤێتنامیان گرتووەتەوە، بە یەكێك لە گەورەترین لافاوەكان لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دیاریی دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار