لە بەریتانیا باندێکی کورد دادگای دادگای کرا

2 مانگ لەمەوپێش



کاوە ڕەش، هاوڵاتی

بەریتانیا باندێكی كوردی دادگای کرد  كەتاوانباربوون بەبازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، کە لە ڕێگەی جیاواز پارە و ماددەی هۆشبەریان لەنێوان شار و شارۆچكەكانی بەریتانیا  گواستۆتەوە. 

 باندێکی ١٢ کەسی کە لە کوردبوون لە لایەن دادگای بەریتانیا دادگای کران، کە بەهای ٤٠٠ هەزار پاوەند بازرگانیان بەمادەی هۆشبەرەوە كردووە.

ئەم شوێنانەی کە ئەم باندە ١٢ کەسییە بە کاریان هێناوە بۆ مامەڵەکردن و گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان، بریتیبوون لە سەرتاشخانە و شوێنی ئۆتۆمبێل شۆردن و ئۆتۆمبیلی تەكسی.

ئەم باندە بە چەندین ڕێگەی جیاواز پارە و ماددەی هۆشبەریان لەنێوان شار و شارۆچكەكانی بەریتانیا  گواستۆتەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم باندە بنكەی سەرەكیان هەردوو شاری بێرمینگهام و سواینسی بووە، لەڕێگای چەندین مۆبایلی جیاوازەوە پەیوەندیان بەكڕیار و بەكارهێنەرەكانی ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم ١٢ کەسە لە دادگای شاری سواینسی، دوو ژنشیان بەكار هێناوە بۆ مامەڵە و گوستنەوەی ماددەی هۆشبەرەكانیان لەنێوان شارو شارۆچكەكانی بەریتانیا.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكردون لەجۆری (كۆكاین و كانەبی) دابوون.

لەكاتی ئۆپراسیۆنی گرتن و پشكنینی شوێنی بازرگانیی و ماڵی ئەوگروپەدا، پۆلیس دەستی بەسەر چەندین كیلۆ مادەی هۆشبەری (كۆكاین و كانەبی) داگرتووە، لەگەڵ بڕێكی زۆر پارەی كاش و چەك و چەقۆی نایاسایی. 

لەكاتی دادگای كردنی ئەو گروپە، كەلە١٢  تاوانبار پێك هاتبوون دادوەر ڕایگەیاند،  بەڕاستی جێگای داخ و بێزارییە
لێرەدا،  كاتێك سەرۆكی ئەو باندەو ئەوانی دیكە، لەووڵاتی عێڕاقەوە پەنایان بۆ بەریتانیا هێناوەو لێرە مۆڵەت و مافی مانەوەیان پێدراوە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراوبێت،  بەڵام بەبەشداری كردنیان لەتاوانی وەها گەورەدا پاداشتی ووڵاتەكەمان دەدەنەوە!!

دادگای شاری سواینسی سزای زیندانی كردنی بۆ ئەو گروپە كوردە دەركردووە كەپێك هاتوون لەهەریەكە:

(ت، ئ) تەمەن ٣٣ساڵ و سەرۆكی گروپەكە، بە١٢ساڵ زیندانی سزا دراوە.

(ک، ک)، تەمەن ٣٩ساڵ، بە٤ساڵ زیندانیكردن

(ع، م) تەمەن، ٣٩ساڵ، بە٣ساڵ و ٤مانگ زییندانیكردن

(ب، س)تەمەن ٣٣ساڵ، بە٤ساڵ زیندانیكردن 

(ئ، پ)، تەمەن ٢٦ساڵ، بە ٤ساڵ زیندانیكردن

(د،خ) تەمەن ٢٣ساڵ، بە٣ساڵ زییندانیكردن

(ک،ع)، تەمەن ٣٠ساڵ،  بە٣ساڵ زیندانیكردن
وەلید
(ی، ع)، تەمەن ٣٤ساڵ، بە ٣ساڵ زیندانیكردن

(س، ع)، تەمەن ٤١ساڵ، بە ٣ساڵ زیندانیكردن

(ل، ج) تەمەن٢١ساڵ، بە٤ساڵ و ٣مانگ زیندانیكردن

(م، ح، ش) تەمەن ٢٧ساڵ، بە٣ساڵ زیندانیكردن

هاوكات لەگەل ئەوگروپە كوردە، دوو ئافرەتی بیانیش كەبۆئەوان كاریان كردووە سزا دراوان. 

دوو كوردی دیكەش، كەپۆلیس بڕوای وایە بەریتانیایان جێ هێشتبێت و هەڵاتبنەوە بۆ كوردستانی عێڕاق.

هێشتا سزا نەدراون، بریارە دادگا، لەكاتی ئامادە نەبوونیان لەمانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو ، ئەگەر ئامادە نەبن، سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

لەگەڵ سزای زیندانی كردن بۆ تاوانبارای ئەو گروپە دادوەر دەڵێ، دوای كۆتای هاتنی سزای تاونباران، ڕەوشی ئەو گروپە دەكەوێتەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی،  كەبەچ شێوازێك دواتر مامەڵەیان لەگەڵ دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار