نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلوولی 2024، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە 2586 دۆلار.

هۆکاری سەرەکی بەرزوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا.

بە پێی زانیارییەکان، دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار