نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 73 دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئەیلوولی 2024، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی خۆی.

بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 72 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییەکانی باهۆزی (فرانسین) لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا و کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار