نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نرخی نەوتیش دابەزی

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لەدوای کردنەوەی نازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆی هێنا.

بەشێوەیەک، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 73 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت دابەزی و بە 70 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لەم بارەیەوە، بازرگانانی نەوت چاوەڕێی بڕیاری ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر سوودی بانکی دەکەن، لەبەرئەوە بە وریاییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن.

 هەروەها بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دواجار نرخی نەوتی لە ڕۆژی چوارشەممە دابەزاندووە.

هاوکات نرخی زێر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 2574 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار