خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی كێشهی بۆ دروستبووه
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق نزیکەی ١٥٠ ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد و پارەکەی کرد بە چەک، بەڵام لە ئێستادا کێشە بۆ خەرجکردنی بەشە پارەی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دروستبووە.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، چەکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خەرجکراوە، بەڵام بە پاساوی نەخوێندنەوەی سیستەم، بانکی رافیدەین ئامادە نییە بەشە پارەی گەنمی شاری سلێمانی و هەڵەبجە خەرج بکات.
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت، چەکەکە کۆمپانیایەک دروستی دەکات و هەر سەر بە بانکی رافیدەینە لە بەغدا، بەڵام ئێستا بانکەکە دەڵێت، ئەو چەکەی بۆ سلێمانی کراوە سیستەم نایخوێنێتەوە و بۆیە پارەکە خەرج ناکەن.
نەسرین ئەحمەد وتیشی، بەڵێنمان پێدراوە سبەی کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام دڵنیاکەرەوە نییە."
هەروەها نازم محەممەد، بەڕێوەبەری سایلۆی دهۆک، پارەی ئێمه وەرگیراوە و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەشێکیان دابەشکردووە و لە سبەینێوە بەشەکەی دیکەش دابەش دەکەن.