نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2630 دۆلار

12 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە یەکەم رۆژی دەستپێکی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ ئاستێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە،23ی ئەیلوولی 2024، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، لە یەکەم رۆژی دەستپێکی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ ئاستێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و نرخی یەک ئۆنسەی بەرزبووەوە بۆ 2630 دۆلار.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بەردەوام پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار