ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا بوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دهقی راگهیهندراوهكه‌:

ئەمڕۆ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆبوونەوە، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، ئاماژەمان بە گرنگی سەردانەکە کرد و هیوامان خواست، ببێتە هۆی زیاتر ڕوونکردنەوەی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

دووپاتمان کردەوە ،کە هەرێمی کوردستان، پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و داوای پاراستنی مافەکانی دەکات وەک لە دەستووردا هاتووە و پێویستە ماددەکانی دەستوور، هەمووی وەکوو خۆی و وەک یەک پاکێج جێبەجێ بکرێت.

هەروەها ئاماژەمان بەوە دا ئەگەر نیازپاکی و ڕێزلەیەکترگرتن و لەبەرچاوگرتنی سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبێت ، کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر دەبن. دووپاتیشمان کردەوە کە ئێمە دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت و پێویستە هەموومان کار لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان بکەین.

جەختیشمان کردەوە کە نابێت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کارتێکی سیاسی و فشار بەکاربهێنرێت، بۆیە پێوستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ ئاستەنگ و گرفتێک بدرێت و هەروەها لە دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ ، پێویستە هەرێمی کوردستانیش ، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ، بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵ، مافی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێی هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بەوە دا کە بەهۆی وەستاندنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە نۆزدە ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و بودجەی گشتیی فیدراڵ کەوتووە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا ، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و لە هەمانکاتدا، کار لە سەر دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە نەوت و گازی فیدراڵ بکرێت.

بەڕێز عەتوان عەتوانی سەرۆکی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بەناوی شاندەکەوە ، سوپاسی پێشوازی گەرم و هەماهەنگی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختی کردەوە کە ئامانج لە هاتنی لیژنەی دارایی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی جیددی و بنەڕەتی،  چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە تایبەتی کێشە داراییەکان بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار