بەم نزیکانە دوو مانگ لە ئاسمانی زەویدا دەبینرێت

7 مانگ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەستێرەیەکی بچووک لەم هەفتەیەدا دەچێتە ناو خولگەی زەوی و بە تایبەتی لە ٢٩ی ئەیلوولدا و لەشێوەی مانگ لەگەڵ مانگی “ڕەسەن”ی زەویدا دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو ئەستێرە بچووکە بەشێکە لە پشتێنەیەکی ئەستێرەیی کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەردی بۆشایی ئاسمان لە کۆمەڵەی خۆردا، کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.

 دەشڵێت، هاوشێوەی مانگە و ناوی “2024 PT5”ە، بۆ ماوەیەکی کاتی لە بواری کاریگەری کێشکردنی زەویدا دەبێت، بەمەش دەبێتە “هاوڕێ”ی مانگی زەوی.


ئەوەشخراوەتەڕوو، ‏“2024 PT5” بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، ڕۆژێک پێش ئەوەی بە دووری 568 هەزار و 500 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە.

“مینی مانگ” بۆ ماوەی 57 ڕۆژ بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.

تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی ئاشکراشیکردووە، هەرچەندە سەردانکەرێکی کاتی دەبێت، بەڵام زاناکان پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢٠٥٥دا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خولگەی زەوی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار