ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی دیکەی حیزبوڵای لوبنانی راگەیاند

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی شیاح سەر بە بەیروتی پایتەختی لوبنان شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبوڵای كوشت.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانێکیاندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا کوژرا.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر نەبیل قاووق، سەرۆکی یەکەی ئەمنیی خۆپارێزیی و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا و کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، قاووق یەکێکە دیارترین سەرکردەکانی حیزبوڵا دادەنرا و ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە دانانی پلانەکان دژ بە ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا.

دەشڵێن، نەبیل قاووق، لە  ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنانەوە کردوە، شارەزا بووە لە بواری کارەکەیدا، پێشتر وەک جێگری بەرپرسی هەرێمی باشوور بەناوی ئەنجومەنی جێبەجێکردنەوە کاری کردووە، هەروەها بەرپرسی هەرێمی باشوور و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار بووە.

ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر چەند بارەگایەكی حزبوڵا لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا، توانیان لەو هێرشەدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو گرووپە بكوژن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار