منداڵێکی کوردی دانیشتووی کازاخستان لە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازیی ئازاددا لە ڕووسیا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
داڤید ئامۆیێڤی، تەمەن ١٢ ساڵان، منداڵێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمئاتای کازاخستانە، دوێنی یەکشەممە لە پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازی ئازاددا wolnik 11 wrestling league moscow پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
داڤید ئامۆیێڤی، سەرکەوتنی بەسەر تیگران بەگداسەریانی، ڕکابەرە ئەرمەنییەکەیدا بەدەست هێنا.
جێگەی ئاماژەیە، داڤید، پێشتریش لە چەند پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و تا ئێستا دوو پشتێن و دەیان مهدالیا و نازناوی بهدهست هێناوه.
بابهتی پهیوهندیدار