لیستی مووچەی مانگی ١٠ لە قۆناغی ئامادەکردندایە
9 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیستى مووچەى تشرینى یەکەمى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان لە قۆناغى ئامادەکردندایە.
بۆ ناردنى لیستی مووچەی مانگی ١٠، بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ و تێبینییەکانى بەغدا لەبەرچاو دەگیرێن.
بەگوێرەى زانیارییەکان لیستى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم نەنێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە قۆناغى ئامادەکردنیدایە.
هاوکات دواکەوتنى ناردنى ئەو لیستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە.
سەرچاوە، روداو
بابهتی پهیوهندیدار