بەپێی راپرسیەك هاریس لەپێش ترامپەوەیە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-له هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كامالا هاریس لە پێش دۆناڵد ترامپی ڕکابەرییەوەیەتی.

 

- لە كۆی حەوت ویلایەت ترامب تەنها لەیەك ویلایەت لەپێش هاریسەوەیە.

 

بەپێی راپرسیەكی نوێی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز و زانكۆی سینا كە پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كراوە، لە چوار ویلایەتی ئەمریكا، كامالا هاریس لە پێش دۆناڵد ترامپی ڕکابەرییەوەیەتی.

راپرسیەكە ئاشكرایكرد هاریس لە ویلایەتی نیڤادا و كارۆلینا و وێسكۆنسن و جۆرجیا لەپێش ترامپەوەیە.

لای خۆیەوە سایتی ئیندپندنت بڵاویكردەوە هاریس لە نیڤادا پاڵپشتی له 49%ی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا ترامپ لە 46%ی بەدەستهێناوە، لە كارۆلیناش هاریس لە 48%ی بەدەستهێناوە لەبەرامبەر 46% بۆ ترامپ.

سایتەكە رونیكردەوە، لە وێسكۆنسن هاریس لە 49%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، ترامپیش لە 47%.

راپرسیەكە ئاشكرایكردوە، لە كۆی حەوت ویلایەت، ترامپ تەنها لەیەك ویلایەت ئەویش ویلایەتی ئەریزۆنایە لەپێش هاریسەوەیە بە لە 49% بەرامبەر بە لە 45%.

هه‌ردو كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی پارتی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریسی پارتی دیموكراته‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌و ویلایه‌تانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی كێبڕكێكه‌ بۆ یه‌كێكیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، له‌كاتێكدا چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌میان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار