ئیسرائیل داوا لە هۆڵەندا دەكات هاوڵاتیەكانی بپارێزێت
6 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج.
- وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە.
- ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام.
رووداوێكی ئەمنی لە ئەمستردامى پایتەختی هۆڵەندا چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی كردە ئامانج.
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئاگاداركراونەتەوە لە ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ كە چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج.
رونیشیكردەوە نەتانیاهو فەرمانی كردووە بە ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام.
بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە ئەمنیەی لە ئەمستردام ڕوویداوە.
لەلایەن خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئامادەی جێبەجێكردنی ئەركی فریاكەوتنە دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هۆڵەندا.
وتیشی: ئەركەكەیان خۆی لە فڕۆكەی بارهەڵگر دەبینێتەوە و چەند تیمێكی پزیشكی و فریاكەوتن لەخۆ دەگرێت.