کۆریای باکوور پەیماننامەی بەرگری لەگەڵ ڕوسیا پەسەند دەکات

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بە مەرسومی كیم جۆنگ ئون كۆریای باكوور پەیماننامەیەكی بەرگری هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیا پەسەند كرد.

- پەیماننامەكە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

 

كۆریای باكوور پەیماننامەیەكی بەرگری هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیا پەسەند كرد.

ئاژانسی هەواڵەكانی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە پەیماننامەكە بە مەرسومی كیم جۆنگ ئون پەسەند كراوە وەك سەرۆكی كاروباری دەوڵەتی كۆماری كۆریای میللی دیموكراسی.

رونیشیكردەوە پەیماننامەكە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە هەردوولا بەڵگە نامەكان دەگۆڕنەوە.

لە مانگی حوزەیران كاتێك ڤلادیمیر پوتین سەردانی بیۆنگ یانگی كرد لەگەڵ كیم جۆنگ یۆنگ ئیمزایان لەسەر پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژیی كرد و بەپێی رێكەوتنەكە دەبێت هەر دوو دەوڵەتەكە كاتێك پێویستیان بە یارمەتی سەربازی هەبوو دەستبەجێ‌ پێشكەشی یەكی بكەن بەبێ‌ دواكەوتن، كاتێك هەرچ كاميان رووبەڕووی هەڕەشە ببنەوە، بێجگە لە هاوكاریكردنی یەكتری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕووی سزا رۆژئاواییەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار