فەڕەنسا باندێكی كورد دەستگیر دەكات كەناسراون بەبازرگانانی مەرگ

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەڕنسا ڕایگەیاند دەزگا ئەمنیەكانی ئەو ووڵاتە توانیوانە باندێكی قاچاچاغچیەتی كۆچبەران دەستیگر بكەن كه كوردن وناسراون به بازرگانانی مەرگ.

مێدیاكانی فەڕنسا ڕایانگەیاندوە باندەكە پێكهاتووه لەهەژدە ئەندام كەتاوانبارن  بەئامادەكردنی هەزاران بەلەمی بچووک بۆپەڕاندنەوەی كۆچبەری نایاسایی لەفەرەنساوه بۆ بەریتانیا.

رونیانكردەوە ئەو بانده داواکاری گشتی بە (بازرگانانی مەرگ) وەسفیكردوون و زۆربەیان لەکوردەکانی عێراق پێکهاتوون و دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەرتاسەری لەووڵاتی ئەوروپا، لەساڵی ٢٠٢٢ کەچاودێری كراون بەهاوبەشی، بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا، دەستیگر كراون و لەفەڕەنسا دادگایی کران.

سەرۆكی باندە قاچاغچیەكە، ناوی میرخان ڕەسووڵە و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، کەدرێژترین سزایە لەنێو ئەو باندەی کەلەدادگایەکی شاری لیل لەفەڕەنسا، سزا دران.

هاوكات مێدیاكانی بەریتانیا ڕایانگەیاندوە لەنێو سزا دراوەكاندا ژن و پیاوێكی ئێرانی هەن، كەلەبەریتانیا دەستیگر كراون و دواتر ڕادەستی فەڕەنسا كراون.

ئەو گروپە كوردە كەناسروان بەبازرگانانی مەرگ ماوەی چەند ساڵێکە کۆنتڕۆڵی زۆربەی ئەو پەڕینەوە بچووکانەی بەلەم  و كۆچبەرانیان كردووە، كەلەباکووری فەرەنساوە بۆ بەریتانیا ئەنجامدراون.

ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە ئەو باندە کە پێدەچێت دەستیان هەبێت لەپەڕینەوە ١٠ هەزار كۆچبەری نایاسایی  کەناڵەکانەوە زۆرترین داهاتیان كۆكردۆتەوە.

ئاژانسەكە بڵاوی كردۆتەوە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکەدا بۆ دەستگیركردنی ئەو باندە كوردە، دەست گیراوە بەسەر زیاتر لە 100 بەلەم و هەزار چاکەتی ڕزگارکەر و چەندین بزوێنەر و بڕێكی زۆر پارەی کاش.

سەركردەی باندەكە، میرخان ڕەسووڵی، كەتەمەن 26 ساڵە، پێشتریش بەتاوان قاچاخچێتی و بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن، سزای هەشت ساڵی زیندانی بەجیای بەسەردا سەپێنراوە.

ناوبراو تاوانباركراوە، به بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی تاوانکاری لە ژووری زیندانەکەیەوە لەفەرەنساوە.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، دادگاکە، بەپێی ڕاسپاردەی داواکاری گشتی،  درێژترین سزای بەسەر میرخان ڕەسۆڵدا سەپاندووە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، سزای دارای بەبڕی 200 هەزار یۆرۆ (167 هەزار و 745 پاوەند)ی بەسەر مرخاندا سەپێنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار