ئیلۆن ماسك هەوڵی هێوركردنەوەی گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكای داوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- نزیكترین راوێژكارانی دۆناڵد ترامپ چاوی كەوتووە بە ئەمیر سەعید ئیراوانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەكگرتوەكان.

- كۆبوونەوەكە نهێنی بووە و یەك كاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی و دڵخۆشكەر بووە.

 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكرد ئیلۆن ماسك نزیكترین راوێژكارانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا چاوی كەوتووە بە ئەمیر سەعید ئیراوانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەكگرتوەكان.

رونیشیكردەوە كۆبوونەوەكەی نێوانیان لەسەر چۆنێتی نەهێشتنی گرژیەكانی نێوان تاران و واشنتن بووە.

ئاماژەشیكرد كۆبوونەوەكە نهێنی بووە و یەك كاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی و دڵخۆشكەر بووە.

بەپێی رۆژنامەكە باڵیۆزی ئێران هانی ماسكی داوە هەوڵبدات بۆ لابردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و كاری بازرگانی لە تاراندا بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار