ئیسرائیل پێگەیەكی نهێنی ئێران وێراندەكات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-ئیسرائیل پێگەیەكی نهێنی ئێرانی وێرانكردووە.

-پێگەكه تایبەت بووە بە توێژینەوە لەسەر چەكی ئەتۆمی.

 

سایتی ئەكسیۆس ئاشكرایكرد ئیسرائیل پێگەیەكی نهێنی ئێرانی وێرانكردووە تایبەت بووە بە توێژینەوە لەسەر چەكی ئەتۆمی.

سایتەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە ئیسرائیل لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو هێرشی كردووەتە سەر پێگەیەكی نهێنی ئێرانی لە ناوچەی بارشین.

رونیشیكردەوە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەیەك بووە كە بۆ توێژینەوە لەسەر چەكی ئەتۆمی بەكارهاتووە و زیانێكی زۆری گەیاندووە بە هەوڵەكانی ئێران بۆ درێژەدان بە توێژینەوەكانی لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی.

بەرپرسێكی ئەمریكی بە سایتەكەی راگەیاندووە ئێرانیەكان لەو پێگەیەدا خەریكی چالاكی زانستی زۆر نهێنی بون، رەنگە ببوایە بە بنەمایەك بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، تەنها ژمارەیەكی كەمی بەرپرسانی حكومەتی تاران ئاگاداری ئەو چالاكیانە بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار