زریانەكانی فلیپین بونەتە هۆی وێرانكردنی خانووەكان و بچڕانی تەزووی كارەبا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەهۆی ئەو زریانانەی تاكو ئێستا روویان لە فلیپین كردووە نزیکەی هەشت کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

- زریانەكانی فلیپین بونەتە هۆی وێرانكردنی خانووەكان و بچڕانی تەزووی كارەبا.

- خەڵکی فلیپین دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی دارە کەوتووەکان و چاککردنەوەی خانووە زیانلێکەوتووەکانیان.

 

 

بەهۆی ئەو زریانانەی تاكو ئێستا روویان لە فلیپین كردووە نزیکەی هەشت کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوەى ئێستا لە فلیپین ڕوودەدات ئەوە شەشەمین زریانی گەورەیە لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕوو لەو وڵاتە بکات و تا ئێستا نزیکەی هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

رونیشیانكردەوە دوای ئەوەی زریانی (سوپەر مان یی) کە شەشەم زریانی گەورەیە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا فلیپینی گرتەوە، خەڵکی فلیپین دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی دارە کەوتووەکان و چاککردنەوەی خانووە زیانلێکەوتووەکانیان.

ڕۆژی دووشەممە، سەرۆک فێردیناند مارکۆس رایگەیاند پاشهاتەکانی مان-یی هێندەی ترسمان لێی هەبوو خراپ نەبوو.

مان-یی لە لوتکەی خۆیدا لە ڕۆژی شەممەدا زۆرترین خێرایی بای بەردەوام کە دەگاتە ١٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پێش ئەوەی پاشنیوەڕۆی یەکشەممە دووەم جار بگاتە سەر پارێزگای ئۆرۆرا لە باکووری وڵات، خۆی کێشا بە پارێزگای دوورگەیی کاتاندوانێس بەدرێژایی ڕێگاکەی، مان-یی دارەکانی لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هێڵەکانی کارەبای هێنایە خوارەوە و خانووە دارەکانی لەت کرد و بووە هۆی دروستبوونی هاتنی با و زەوی لەرزین و لافاو و لە باکووری پارێزگای ئیزابێلاش، لافاو بەشێک لە شاری ئیلاگان ژێرئاوکەوت.

کامیلی جیانان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگاکە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری کاتاندوانس بۆ چەند مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو خانووانەی کە کەرەستەی سووکیان تێدابوو تەختکرابوون لەکاتێکدا هەندێک خانوو کە لە کۆنکرێت دروستکرابوون، سەقف و دەرگا و پەنجەرەکانیان وێرانبوون.

لە شارۆچکەی بەلەری کەنار دەریا لە شاری ئاورۆرا، هەڵمەتی پاککردنەوە بەردەوامە بۆ لابردنی دارە بڕاوەکان و ئەو پاشماوەیەی کە ڕێگا و ڕێڕەوی ئاویان داخستووە.

نیل ڕۆجۆ ئەفسەری فریاگوزاری لە کارەساتەکان دەڵێت: زۆربەی خانووەکان لێرە لە کەرەستەی سووک دروستکراون بۆیە ئێستاش، پێش پشکنینەکە، چاوەڕوانی زیانێکی زۆر دەکەین بەر زۆرێک لە خانووەکانی شارەکە کەوتبێت.

بە تێکڕا ساڵانە له فلیپین ٢٠ زریان ڕوو دەدات تێیدا، بەڵام لە دوایین هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە شەش حاڵەتی زریانی بەسەردا هاتووە، لەنێویاندا چواریان لەم مانگەدا، کە دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، یەکەمجارە لە مانگی نۆڤەمبەردا ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوو بدات لە دوای تۆمارەکانی ساڵی 1951 ەوە، لانیکەم  163 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین جۆر بەرووبووم لە ناوچەکەدا لەناو چووە و چەندین ئاژەڵیش مرداربوونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار