كوردێك لەبەریتانیا بەهۆی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەرەوە زیندانیكرا

23 كاتژمێر لەمەوپێش



 كاوە ڕەش

 

- یەكێك لە دادگاكانی بەریتانیا سزای یەك ساڵ زیاندانیكردنی سەپاند بەسەر كوردێكی دانیشتوی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

- ئەو شوفێرە كوردە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە بەهەڵگرتنی ماددەی هۆشبەری کۆکاین و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت و بێ بیمە.

 

یەكێك لە دادگاكانی بەریتانیا سزای یەك ساڵ زیاندانیكردنی سەپاند بەسەر كوردێكی دانیشتوی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە دوای ئەوەی پۆلیسی بەریتانیایە، شۆفێرێکی كورد ڕادەگرێت کە بەهۆی ئەوەی بیمەی ئۆتۆمبێلی نەبووە، دوای پشكنین، بەبەهای ١٢٦٠ پاوەند،ماددەی هۆشبەری کۆکاین، لەناو ئۆتۆمبیلەكەیدا دەدۆزرێتەوە.

بەکر بەهرۆز تەمەن 28 ساڵ، لە 27ی شوبات كە ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی بی ئێم دەبلیو، زنجیرە 3 لێخوڕیوە، لەنزیك شاری  پیتەربۆرۆ،  لەلایەن پۆلیسەوە ڕادەگیرێ، دوای ئەوەی لەپشكنینی پۆلیس نیشانی دەدات کەبیمەی ئۆتۆمۆبیلی نییە، سەرباری ئەوەش دەردەكەوێ كە بە مۆڵەتی بیانی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و مۆڵەتەکەی لە بەریتانیا کارا نەماوە، كە لەناونیشانێک لەشاری گلاسکۆ، تۆمار کراوە.

پۆلیس ڕایگەیاندوە، لەكاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەكەیدا، ئەو شوفێرە بەترس و لەرزەوە دەرکەوتووە و شڵەژاوە، هەروەها ئیدیعای ئەوەی کردووە کەسەردانی هاوڕێیەکی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕوو، هەربۆیە لەكاتی پشكنینی ئۆتۆمبیلەكەیدا، ئەفسەرەکە دوو مۆبایلی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بینیوە، پاش پشکنینی زیاتری ئۆتۆمبێلەکە دەركەوتووە،  کەئەگەری هەیە ئەو شوفێرە، پەیوەندی بەبازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکانەوە هەبێت، ئەمەش بۆتە هۆی گەڕانی زیاتر لەناو ئۆتۆمبیل و گیرفان و جەستەی  بەكر بەهرۆز و ئۆتۆمبێلەکەى، پۆلیس پاش پشكنین،  چەندین پارچەی پێچراوەی تۆپەڵی کۆکاین، لەگیرفانی پاڵتۆ و پانتۆڵەکەیدا دەدۆزێتەوە، لەگەڵ ئەوەش، چەند پێچراوە تۆپەڵی دیكەش لەناو ئۆتۆمبیلەكەیدا دەستی بەسەردا دەگیرێت، كەشاراونەتەوە.

بەكر بەهرۆز، نیشتەجێی شاری کۆڤێنتری، لەوێست میدلەندز، ڕۆژی  (پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم) لەدادگای تاجی پیتەربۆرۆ دوای دادگایی كردنی، دەستەی دادوەران سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاند.

ئەو شوفێرە كوردە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە بەهەڵگرتنی ماددەی هۆشبەری کۆکاین و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت و بێ بیمە، بەڵام ئیدیعای ئەوەی كردوە، كەئەو ماددە هۆشبەرانەی دۆزراونەتەوە، بۆ خۆی بەكاری دەهێنێت، بەهۆی بوونی نەخۆشی پزیشكی لەجەستەیدا.

پۆلیسی بەدواداچوون، ستیفانی دانلۆپ، کەلێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو بازرگانەی ماددەی هۆشبەر كردووە وتی:  ئەوەی هۆكاری دۆزینەوەی ئەو ماددە هۆشبەرانە بووە،  لەسەرەتادا وەستانی ئۆتۆمبێل بووە بەهۆی نەبوونی بیمە، بەڵام پاش پشكنین دەرکەوت کەئاشكرا كردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بووە کە بەناو پارێزگاکەماندا گەشتی کردووە، ئەمەش کارێکی زۆر باش بووە كەلەلایەن ئەفسەرە گەڕۆكەكانمانەوە، ئەنجام دراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار