هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات.

- بەریتانیاش هەوڵی دەستەبەرکردنی  ڤاکسینی پێویست بۆ هاوڵاتییەکانی دەکات.

- رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت.

 

ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات و رێکخراوی تەندروستی جیهانيش داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت.

ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات، بەریتانیاش هەوڵی دەستەبەرکردنی  ڤاکسینی پێویست بۆ هاوڵاتییەکانی دەکات.

شارەزایانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لە مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، بە جۆرێک تێبینی ئەوەیان کردووە ئەو ڤایرۆسە گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە لەرێی بڵاوبوونەوەی لە نێوان مانگاکانی ئەمریکا و دواتر بڵاوبوونەوەی لە نێوان مرۆڤدا.

دەشڵێن تا ئێستا هیچ ئاماژیەک نییە تا دڵنیابن لە بڵاوبوونەوەی لە نێوان مرۆڤدا و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.

لەوبارەیە رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوایکردوە ئامادەکاری تەواو بکرێت و جەختیش دەکاتەوە لەسەر پتەوکردنی رێگاکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە و دەستەبەرکردنی تەواوی کەرەستەکانی خۆپارستن بۆ ئەو کەسانەی ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاترە.

بەریتانیاش رێکارەکانی خۆپاراستنی گرتووەتەبەر و زیاتر لە 5 ملیۆن ڤاکسینی ئەنفلۆنزای باڵندەی کڕیوە، تا هاوڵاتییەکانی لەو جۆرە ئەنفلۆنزایە بەدووربن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار