هاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن دوو داواكاری جیاوازیان هەبوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت لە سوریا حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنرێت.

- خەڵکی سووریا چاوەڕێی ئایندەیەکی باشتر دەکەن و دەمانەوێت لەوە دڵنیابینەوە کە داعش ناتوانێت سەرهەڵبداتەوە.

 

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەروەی ئەمریكا و هاكان فیدان وەزیری دەروەی توركیا داواكاری جیاوازیان خستەڕوو.

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان دۆخی سووریا و ناوچەکە بوو.

 کۆبوونەوەی هاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن ئەمڕۆ هەینی لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

 وەزیرانی هەردوو وڵات دوای کۆبوونەوەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا قسەیان بۆ رۆژنامەوانان کرد.

 هاکان فیدان وتی: دوو بابەتی گرنگ و بەپەلەی سووریا و غەززەن، دەتوانرێت چی بکرێت بۆ یەکێتی و یەکپارچەیی، پێکەوەیی و سەروەریی سووریا؟ هەم تورکیا و ئەمریکا، هەم ئەکتەرە ناوچەییەکان چ رۆڵێکیان دەکەوێتە سەر شان؟ دەبێت چۆن پێکەوە بە هاوبەشی کار بکەین؟ بە وردەکارییەوە لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆمان کرد، بەتایبەتی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە سووریا و رێگەنەدان بە تیرۆر بۆ ئەوەی داعش و پەکەکە لەوێ دەسەڵاتدار نەبن، بێگومان ئەمانە کاری لەپێشینەمانن لەوێ، لەبارەی ئەمانەوە چی دەکەین و نیگەرانییە هاوبەشەکان چین؟ بۆ نیگەرانییە هاوبەشەکان دەبێت چارەسەری هاوبەش چی بێت؟ لەسەر ئەم بابەتانە گفتوگۆمان کرد.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت لە سوریا حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنرێت و پشتیوانیی حکومەتێك دەکەن تێگەیشتنی بۆ مافەکانی مرۆڤ هەبێت.

 ئاماژەی بەوەشدا، "خەڵکی سووریا چاوەڕێی ئایندەیەکی باشتر دەکەن و دەمانەوێت لەوە دڵنیابینەوە کە داعش ناتوانێت سەرهەڵبداتەوە"، لەپاڵ دۆخی سوریا، دۆخی غەززەش لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئاماژەی مژدەدەر" هەن کە ئاگربەستی غەززە رابگەیێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار