پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆبونەوە
23 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته پیرمام.
- باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته پیرمام و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پرسی کۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ پارتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش دەکرێت.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، دووەمین کۆبوونەوەیانە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. کۆبوونەوەی یەکەم لە سلێمانی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیان لە پیرمام دەبێت.