سیروان محەمەد: هیچ گۆڕانكاریەك لە پێدانی كارەبای نیشتیمانیدا ناكرێت
22 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد
- سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی شوێنێكن بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە.
- بۆ ئەم زستانە تاكو مانگی دوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت.
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند تاكو مانگی دوو پێدانی كارەبای نیشتیمانی لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت.
سیروان محەمەد تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی شوێنێكن بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەڵام تائێستا دەستمان پێنەكردووە.
سەبارەت بە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وتی: بۆ ئەم زستانە تاكو مانگی دوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لەنێوان 6 بۆ 7 كاتژمێردا دەبێت، چونكە ئەو بڕە كارەبایەی هەمانە هەر بەشی ئەوەندە دەكات.