شارەزایەكی بواری نەوت هۆكاری هەناردنەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ هاوڵاتی ئاشكرا دەكات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆمپانیاكانی بورای نەوتە كە لە هەرێم كاردەكەن.

- گرێبەستەكانیان پێچەوانەی دەستور و یاسای عێراقه و حكومەتی عێراق و پەرلەمان عێراق بەهیچ جۆرێك ڕازی نابن بە گرێبەستی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان.

- ئەو كۆمپانیانە خەیاڵیان خاوە بتوانن لەڕێگەی بەكارهێنانی فشارەكانی ئەمریكاوە حكومەتی عێراق ملكەچی گرێبەستەكانیان بكەن.

 

حەمزە جەواهیری شارەزای بواری نەوت ڕایگەیاند تا كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمى كوردستان پابەندی دەستور و یاسای عێراق نەبن، نەوتی هەرێم هەناردە ناكرێتەوە.

حەمزە جەواهیری تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند وەزارەتی نەوتی عێراق پێی خۆشە دۆسێی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕێكبخاتەوە و دووبارە لەڕێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێتەوە.

وتيشى: ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆمپانیاكانی بورای نەوتە كە لە هەرێم كاردەكەن و تاكو ئێستا ڕەتیدەكەنەوە گرێبەستەكانیان چاكبكەنەوە، چونكە گرێبەستەكانیان پێچەوانەی دەستور و یاسای عێراقه و حكومەتی عێراق و پەرلەمان عێراق و گەلی عێراق بەهیچ جۆرێك ڕازی نابن بە گرێبەستی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان.

ڕونیشیكردەوە: ئەو كۆمپانیانە خەیاڵیان خاوە كەوا لێكیبدەنەوە بتوانن لەڕێگەی بەكارهێنانی فشارەكانی ئەمریكاوە حكومەتی عێراق ملكەچی گرێبەستەكانیان بكەن و دەستور و یاساكانی عێراق پێشیل بكەن.

دووپاتیشیكردەوە: هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تاكو ئێستا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە و دەبێت ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم كاردەكەن بچن بۆ بەغدا تاكو گرێبەستەكانیان چاكبكەنەوە بە جۆرێك لەگەڵ یاسا و دەستوری عێراق یەكبگرنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار