خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان دەخرێتە ئەستۆی رووسیا

17 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە.

-38 کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاژانی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئازەربایجان بڵاویکردەوە رووسیا ئەو فڕۆکەیەی وڵاتەکەیانی خستووەتە خوارەوە کە بە هۆیەوە نزیکەی 40 سەرنیشین گیانیان لەدەستدا

دەشڵێت: فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە.

فڕۆکەکە 67 سەرنشین و پێنج ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەی هەڵگرتبوو و بەگوێرەی دوایین لێدوانی کاربەدەستانی ئازەربایجانیش 38 کەسیان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار