وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەكات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە كورد بكات
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە گفتوگۆکانمدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان ، هەموو کات جەختم لە بەرپرسیاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کورد کردووەتەوە.
- کورد پاڵپشتیکاری رۆژئاوان و گرووپێکی دۆستن و پێویستە پاڵپشتییان بکەین.
جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پاڵپشتیی خۆی بۆ کوردانی سووریا دووپاتكردەوە و داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد هەمان هەڵوێستی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتى: لە گفتوگۆکانمدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان، لەوانە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئەوانەی دیکەش، هەموو کات جەختم لە بەرپرسیاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کورد کردووەتەوە."
دەشڵێت: کورد قوربانیی زۆریان دژی داعش داوە، هۆشداریشی لەبارەی مەترسییەکانی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەر دا.
ئاماژەی بەوەش کرد، "کورد پاڵپشتیکاری رۆژئاوان و گرووپێکی دۆستن و پێویستە پاڵپشتییان بکەین."