نێچیرڤان بارزانی: هەموو پشتگیريیەك بۆ سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین دووپات دەكەمەوە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكه‌خوازانه‌ى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا.
- جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند پێگه‌ی به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین بەرز دەنرخێنین و هه‌موو پشتگیرییه‌كیش بۆ به‌ڕێزیان و یه‌كگرتووی ئیسلامی دووپات دەكەمەوە.
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى، پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و پێگه‌ى به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌ڕێزيان و يه‌كگرتووى ئيسلامى دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكه‌خوازانه‌ى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيانى بۆ پاراستنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.