كه‌شناسی: نمەباران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ شاخه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور.

- سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئه‌مڕۆ ئاسمان لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم له‌ شاخه‌كان، سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ ده‌بێت له‌ نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى

سۆران :  14 پلەى سیلیزى

گەرمیان :   19 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار