هێرشبەرەکەی ئەمریكا سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمریکیە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-شەمسەدین جەبار ئەو هێرشبەرەی  بارهەڵگرێکی بردە شەقامی قەرەباڵغی بۆربۆن لە نیو ئۆرلینز 15 کەسی کوشت.

- سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمریکیە و لەوڵاتە لەدایکبووە.

- بۆ ماوەی 10 ڕۆژ سەفەری میسری کردووە.

 

شەمسەدین جەبار ئەو هێرشبەرەی  بارهەڵگرێکی بردە شەقامی قەرەباڵغی بۆربۆن لە نیو ئۆرلینز 15 کەسی کوشت، سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمریکیە و لەوڵاتە لەدایکبووە،  لە پارکێکی وێرانەدا دەژیا کە مەڕ و بزنی لە حەوشەکەیدا بەخێو دەکرد  چەند مەترێک لە مزگەوتی بیلالەوە دوربوە.

دەسەڵاتدارانی شاری هیوستن ڕایانگەیاند، شەمسەدین جەبار، تەمەن 42 ساڵ، خەڵکی شاری هیوستن، ئاڵای د..اعش.ی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کرێی فۆرد ئێف 150 لایتنینگ ئیڤی هەبووە کە بەکاریهێناوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی بە ئەنقەست لە ڕۆژی سەری ساڵدا.

زیاتر لە دە ساڵ لە سوپادا خزمەتێکی زۆری کردووە و پێش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە هێرشەکە ئەنجام بدات، بەپێی تۆمارە سەربازییەکەی، لە ئەفغانستان ڕەوانەی سووریا کراوە.

ئەو وەک پسپۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کاری کردووە و لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ لە ئەفغانستان جێگیر بووە، لقی خزمەتگوزارییەکە لە پوختەیەکی ئەزموونی سەربازیدا ئاماژەی بەوە کردووە.

بە پلەی ڕائید  لە مانگی ئازاری 2007 تا مانگی 1ی 2015 لە ئەرک و چالاکدا بووە و لە مانگی یەکی ساڵی 2015 تا مانگی تەمموزی 2020 لە یەدەگەکان بووە.

بەڵام کاتێک جەبار هێرشەکەی ئەنجامدا - کە یەکێک بوو لە کوشندەترین هێرشەکانی دوای 11ی سێپتەمبەر - لە پارکێکی ترێلەی خراپدا لە پەراوێزی شاری هیوستن دەژیا، کە زۆربەی کۆچبەرە موسڵمانەکان لەوێ دەژین، قاز و مریشک و مەڕو بزنی لە حەوشە بەخێوکردوە.

بۆ ماوەی 10 ڕۆژ سەفەری میسری کردووە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو جەبار بۆ ماوەی دە ڕۆژ گەشتی میسری کردوە.

بەپێی تۆمارەکانی پێشووی جەبار دووجار دەستگیرکراوە: جارێک لە ویلایەتی تەکساس بە تاوانی دزیکردن لە ساڵی ٢٠٠٢، بەپێی تۆمارەکانی دادگا، دیسانەوە دوای سێ ساڵ بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت.

دوو جار هاوسەرگیری کردوە و جیابووەتەوە و وادیارە هاوسەرگیرییە شکستخواردووەکان تووشی قەرزاریانکردوە باری دارایی سەختبوە.

تۆمارەکانی دادگا دەریدەخەن کە هاوسەری یەکەمی جەبار لە ساڵی ٢٠١٢دا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە بۆ دابینکردنی پارەی منداڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دووەم جیابوونەوەیدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، زیاتر لە ١٦ هەزار دۆلاری قەرزی کارتی بانکیی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی کرێی دادگا و خەرجییەکانی هاوسەری دووەم بدات.

بەپێی ئیمەیڵێک بۆ پارێزەری هاوسەرەکەی پێشووی. ئەو نووسیویەتی: "من توانای پارەدانی خانووبەرەم نییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی پێشوو زیاتر لە ٢٨ هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتوە لە بواری خانووبەرەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار