ساڵی ڕابردوو ٥٦٣ میلیشیای ئێران و لایه‌نگره‌كانیان لە سوریا کوژراون
2 ڕۆژ لەمەوپێش
به‌پێى ئامارێك كه ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویكردوه‌ته‌وه ته‌نها له‌ساڵى رابردوودا (2024) ٥٦٣ میلیشیای ئێرانی و لایەنگری ئێرانی لە ڕەگەزنامەی سوری و عێراقى و ئه‌فغانى و نه‌ته‌وه‌كانى تر كوژراون.
میلیشیاکانی ئێران لە ساڵی 2012 وە تا ڕووخانی ڕژیمى به‌شار ئه‌سه‌د له لە 8ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووی 2024 لە سوریا جێگیر کرابوون.
روانگه‌ى سورى ده‌ڵیت دیارترینیان ئه‌و هێزانه‌ى له‌سوریا جێگیركرابوون، بریتى بوون له سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنان، جگە لە میلیشیاکانی نەتەوە جیاوازەکانى وەک لیوای فاتمیونی ئەفغانستان، لیوای زەینەبیونی پاکستانی، لیوای ئەبوفه‌زل عەباسی عێراقی، لیواکانی حزبوڵڵای عێراق، عەسائیب ئەهلی حەق، هێزەکانی محەممەد باقر سەدر، لیوای ئیمام حسێن، لیوای ژو الفقارو لیوای قودسی فەلەستین.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌وانه‌ى كوژراون له‌سوریا به‌مجۆره‌بوون
188 كه‌سى ڕەگەزنامەی به‌ده‌ر سوری لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج
-لە هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا ١٦٤ هاوڵاتی سوریا کوژران
- 73 بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
- 44 کەس کە زۆربەیان خەڵکی سوریان، لەلایەن ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیەوە کوژراون.
- 40 سوری لە تیرۆرکردندا
- کوژرانی 22 هاوڵاتی سووری لەلایەن گروپه جیهادییەکانەوە
- 21 لە تێکهەڵچووندا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات
- 4 سووری لە تەقینەوەدا کوژراون
- 3 عێراقی بە تەقە کوژراون