ئیسرائیل وردەکارى کوشتنى ح.ەسە.ن نەس.ڕوڵاى بڵاوکردەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ــ بڕیارەکە ئەوە بوو "نابێت هیچ کامیان بە زیندووی دەربچن"

ــ لە ماوەی ١٠ چرکەدا پرۆسەکە تەواو بوو، بیناکان داڕما

ــ ئەو ڕێگایانەش بۆردومان دەکرا کە گومانى هەڵهاتنیان لێ دەکرد

رۆژنامەى شەرق ئەوسەت لەژمارەى ئەمرۆیدا ئاشکرایکردوە کە سانسۆری سەربازی ئیسرائیل، ڕێگەی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری نوێیدا سەبارەت بە کوشتنى ح.ەس.ەن ن.ەس.ر.و.ڵڵا سکرتێری گشتیی پێشووی حزبوڵاى لوبنان.

بەپێى ئەو زانیارانەى رۆژنامەکە بڵاویکردونەتەوە، چەند ڕۆژێک بەر لە کوشتنى، چەندین ڕاپۆرت لەسەر ئاستى باڵا، سەبارەت بە شوێن و جموجۆڵەکانی گەیشتوونەتە تەلئەبیب.

ئیسرائیل، بە ١٤ موشەک هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو بینایانەی کە چووەتە ناو تونێلەکانیانەوە ، تەنانەت ئەو ڕێگایانەشیان کردوەتە ئامانج کە گومانى هەڵهاتنیان لێکردوە، ئەوەش ئاشکرا کراوە ئەو بۆردومانانە چەند ڕۆژێک بەردەوام بووە تا ڕێگری لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردن بۆ خۆی یان هاوەڵەکانی ئەنجامبدرێت.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە تەلئەبیب ئاماژە بەوە دەکەن کە بەدواداچون بۆ کوشتنى نەسروڵا لە (بەشی هەواڵگری سەربازی سوپای ئیسرائیل) و مۆساد بە ماوەیەکی کەم لە دوای شەڕی ٢٠٠٦ دەستیپێکردووە، بەڵام لەو کاتەدا بڕیاری سیاسی لەو بارەوە نەدراوە.

بەپێى ناوەرۆکى ئەو زانیانەى شەرق ئەوسەت، بڵاویکردوەتەوە کاتێک نەسروڵا بڕیاریداوە بچێتە پاڵ بزووتنەوەی حەماس لەو کارەی کە ناوی لێنابوو "جەنگی پشتیوانی غەززە"، پلانی تیرۆرکردنەکە دەستی پێکردوە، بەڵام بڕیاردرا بەلاڕێدا ببرێت و ئەو بیرۆکەیە وا بخرێتە روو کە ئیسرائیل بەنیازی ئەوە نییە شەڕەکە لەگەڵیدا فراوانتر بکات.

چەند ڕۆژێک پێش کوشتنەکەى، نەک تەنها لە ڕێگەی تونێلەکانەوە، بەڵکو بە جوڵەکردن لە سەرووی زەویەوە، شوێنی وردی ئەویان دیاری کردبوو. چاوەڕوانیان دەکرد بگاتە ئەو بارەگایەی کە دەکەوێتە قووڵایی ژێر زەوی لە ژێر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کە پێکهاتووە لە ٢٠ بینای گەورەو بەیەکەوە گرێدراو، لە گەڕەکێکی ئاست بەرز لە گەڕەکی باشووری شار، کە دارستانێکی دار لە ڕۆژئاوای هەیە، و بڕیاریان دا کە ئەمە دەرفەتێکە بە دەگمەن دووبارە دەبێتەوە.

لە ماوەی ٤ ڕۆژدا لە بەرزترین ئاستدا چاودێری جموجۆڵەکانی نەسروڵا کرا، فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی کە ئەرکی جێبەجێکردنییان پێسپێردرابوو، بەشدارییان تێدا کرد. دوا دانیشتنی لێکۆڵینەوەش خودی نەتانیاهۆ ئامادەی بوو. فەوجێکی فڕۆکە ئامادەکرا، هەروەها ١٤ فڕۆکەی جەنگی چەک و تەقەمەنییان پێدرا، کە ٨٣ موشەکیان هەڵگرتبوو کە کێشیان ٨٠ تەن بوو.

لە ماوەی ١٠ چرکەدا پرۆسەکە تەواو بوو، بیناکان داڕما و چاڵێکی زەبەلاح و قووڵ لە شوێنەکەدا هەڵکەندرا، ئەگەری دەرچوون بۆردومان کران بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت هەڵبێت.

بۆردومانەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕانەگیراو ڕێگری لە چالاکی هێزەکانی فریاگوزاری و فریاکەوتنی لوبنان کرد. بڕیارەکە ئەوە بوو: "نابێت هیچ کامیان بە زیندووی دەربچن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار