بلینکن سەبارەت بەسوریا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا کۆدەبێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ رۆژى پێنج شەمە لە رۆى ئیتاڵیا، کۆبونەوەکە دەکرێت
ــ ئاماژە بە وەزیرە ئەوروپییەکان نەکراوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن
ــ بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی دەسەڵاتى سیاسیە بە ئاشتیانەیە 

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، وابڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممەى ئەم هەفتەیە لە رۆما لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی لەبارەی سوریا کۆببێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بلینکن بۆ سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە، لە ڕۆما چاوی بە وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا بکەوێت سەبارەت بە سوریا.

ئەم سەردانەى بلینکن لە کاتێکدایە وڵاتانى ڕۆژئاوا هەوڵدەدات دەستی بۆ هاوکارى و پشتیوانى بۆ سەرکردایەتى نوێی سوریا درێژ بکات. کە بەهەمان شێوە هەوڵی هەڵگرتنی سزاکانی سوریا دەدات.

بەپێى راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانى کۆدەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی سیاسیی ئاشتیانە و گشتگیر بە سەرۆکایەتی و خاوەندارێتی سورییەکان.

بەڵام راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە وەزیرە ئەوروپییەکان نەکردووە کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

بلینکن کە ئێستا لە گەشتێکیدایە کە ژاپۆن و فەرەنسا لەخۆدەگرێت، دواتر پەیوەندی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە دەکات.

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پاڵپشتی واشنتۆنی بۆ پڕۆسەى سیاسی به سەڕۆکایەتی حکومەتى کاتى سوریا دووپاتکردەوە، که دەبێت حکومەتی نوێ ڕێز له مافی ژنان و کەمینەکان و هەموو نەتەوەو ئاینە جیاوازەکان بگرێت.

رۆژی هەینی رابردوو وەزیرانی دەرەوەی فەرەنساو ئەڵمانیا سەردانی دیمەشقیان کرد،  لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتى سوریا کۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار