ناتانیاهۆ: لە قۆناغی گۆڕانکاریداین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "قۆناغێکی گۆڕانکاری بنەڕەتی" بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئێران گەورەترین هەڕەشەیە، چ ڕاستەوخۆ و چ لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ئێمە لە کاتێکی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداین. ناوبراو ئەوەشى زیادی کرد: ساڵانێکە دەزانین کە ئێران گەورەترین هەڕەشەی ئێمەیە، چ ڕاستەوخۆ و چ لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕۆژی هەینی بۆ سکای نیوز عەرەبی پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی "ساڵانێکی زۆرە" خۆی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "لە ئێران ئێمە هەواڵگری و بانکی ئامانجمان هەیە، سەلماندوومانە کە توانامان هەیە"، دەشڵێت، ڕژێمی ئێران وەک حوسییەکان نییە، لە دەوڵەتدایە، شتێکی لەدەستی هەیە، و بە شێوەیەکی لۆژیکی بیردەکاتەوە”.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە پرسی ئێراندا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە... میحوەری ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە، لە ڕووی تواناکانەوە لاوازترە بەڵام لە ڕووی ناوبانگیشەوە لە ناوچەکەدا لاوازترە.