ئێران: ڕوسەکان خیانەتیانکرد، ئەوان هۆکارى ڕووخانی ئەسەد بوون

دوێنێ



تۆمارێکی دەنگی کە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی سپای پاسداران لە سوریا وردەکارییەکانی دوا ڕۆژانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ئاشکرا کردووە، کە باس لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەکات کە لە ئەنجامی “خیانەتەکانی ڕووسیا” و گەندەڵی ناوخۆیی ڕژێمەوە بووە.

جەنەڕاڵێک بە ناوی “ئیثباتی” لە تۆمارە دەنگییەکەدا قسە دەکات ئەمڕۆ (سێشەممە) لەلایەن ماڵپەڕەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکرایەوە، ئەو ژەنەراڵە لێدوانێک دەدات و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە سەبارەت بە ڕۆژانی کۆتایی سوپای پاسداران لە سوریا، بەپێی تۆمارە دەنگییەکە.

ژەنەراڵەکە دەڵێت: “لە سوریا بە شێوەیەکی خراپ دۆڕاوین” و جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەندەڵی ناوخۆیی و داڕمانی ئابووری هۆکاری سەرەکی  روخانى ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون. لە هەمان چوارچێوەدا زیادی کرد: "خەڵک بۆ ڕووخاندنی ڕژێمێکی گەندەڵ ڕاپەڕی".

هەروەها ئەو بەرپرسەى سوپاى پاسداران ڕوسیای بە "یەکێک لە هۆکارەکانی داڕمانی سوریا لە سەردەمی بەشار ئەسەد" زانی، وتی: "ڕووسەکان هەموو سیستەمەکانی ڕاداریان ڕاگرت بۆ ئەوەی داگیرکەری ئیسرائیل بتوانێت بارەگای هەواڵگری ئێمە بۆردومان بکات".

ئەو بەرپرسە  وتیشی: "ڕووسیا لەبری ئەوەی پێگەکانی HTS بکاتە ئامانج، بیابانەکانی بۆردومان دەکرد."

لە بەشێکی تۆمارە دەنگییەکەدا، باس لەو ساڵانە دەکات کە لە سوریاو لوبنان بەسەری بردووە و دەڵێت: سەختترین ساتەکانی ژیانم وەک پاسەوانێک ئەو ساتانە بوون کە ناچار بووم سوریا بەجێبهێڵم.

لە لێدوانەکانیدا کاردانەوەکانی بڕینی ڕێڕەوی دابینکردنی بۆ گروپی حزبوڵای لوبنانی کەمکردەوە. وتی: خەمی ئامادەکاری سەربازی بەرەی خۆڕاگری مەخۆن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە تەکنەلۆجیا بۆ حزبوڵا دابین دەکەین، بەڵام دەبێت خەمی پاراستنی مۆڕاڵی ئەوان بخۆین. وتی: کۆماری ئیسلامی تۆڵەی حەسەن نەسروڵای کردەوە.

هەروەها باسی لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئەمریکا کرد. وتی: مووشەکی ئاسایی ئێمە جگە لە مووشەکی ستراتیژی، زۆر کاریگەر نییە بەرامبەر بە شوێنەکانی ئەمریکا. هۆشداریشیدا لەوەی "هێنانی ناوچەکە بۆ ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لە بەرژەوەندی بەرخۆدان لە ئێستادا نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار