فەرەنسا: سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سوریا هەڵدەگیرێن

23 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئاشکرایدەکات سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر سوریا کە لە ئێستادا ئاستەنگن بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و بوژانەوەی وڵاتەکە، دەکرێت بە خێرایی هەڵبگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە ڕادیۆی فەرەنساى  ڕایگەیاند، سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر سوریا بە خێرایی هەڵدەگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ هاوبەشەکانی ترمان لە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکانی دیکە، لە ئەگەری پێشکەوتن لە بوارەکاندا لەوانە مافەکانی ژنان و گەیشتن بە ئاسایش لە سوریا.
ژۆن نۆوێل بارۆ، پێى وایە ئەو گەمارۆو سزایانەى بەسەر بەشار ئەسەدو ڕژێمە ڕوخاوەکەیدا سەپێنراون، بە شێوەیەکی سروشتی هەڵناگیرێن.  وتیشى :لە ئێستادا سزای دیکەش هەن کە ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکەن، ڕێگری لە چاکبوونەوەی وڵات دەکەن و لەوانەیە بەم زووانە ئەمانە هەڵبگیرێن.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەرداربوونێکی شەش مانگی لە سزاکانی سەر مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک لە دامەزراوە حکومییەکان لە سوریا دەرکرد.
ئەمەش بۆ ئاسانکاری بۆ ڕۆیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و تێپەڕاندنی کەمیی وزە و ڕێگەدان بە گواستنەوەی کەسی.
یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیاو حکومەتەکانی دیکە سزای توندیان بەسەر سوریادا سەپاند، دوای ئەوەی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١دا سەرکوتى ئەو دەنگە ناڕەزاییانەکرا کە داواى دیموکراسیان دەکرد.
هەینى رابردوو ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانە بۆ دانانی نەخشەڕێگەیەک بۆ داهاتووی سووریا و خەڵکەکەی لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد سەردانى سوریایانکرد.

ئەوە یەکەمین سەردانی بەرپرسانی ئاست باڵای وڵاتانی رۆژئاوا بوو بۆ سووریا لە دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار