سودانى ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ لەندەن ئاشکرا دەکات

3 مانگ لەمەوپێش
ــ کۆمپانیا بەریتانیایەکان گرێبەستی گەورەیان بەدەستهێناوە لەعێراق
ــ بەردەوام دەبین لە هاندانی وەبەرهێنانی زیاتری بەریتانیا لە بواری نەوت و گاز
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، باس لەئامانجى سەردانەکەی دەکات بۆ بەریتانیا، وتى: ئەم سەردانە باس لە بەردەوامبوون لە چاکسازی کەرتی بانکی عێراق بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە داراییەکانی بەریتانیا و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە گۆڕینی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و بەرزکردنەوەی کارایی کارگێڕی دەکەین.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاوکراوەتەوە باس لەوەدەکات سەردانەکەى بۆ لەندەن كاردانهوهی پابەندبوونی حکومەتە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و بەریتانیا.
وتیشى: ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو هاوبەشییە، لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە مێژوودا هەیەو ئاواتەخوازە ئاسۆکانی هاوکاری ئابووری، بازرگانی و کولتووری فراوانتر.
سەرۆک وەزیران، لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ئەوەى خستوەتەڕوو، کۆمپانیا دیارەکانی بەریتانیا ساڵانێکە ڕۆڵی گەورەیان بینیوە لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییە گرنگەکانی وەک ڕومەیلە و کەرکوک.
ئەو وتیشى: لەم دواییانەشدا ئەم هاوکارییە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەریتانیا بۆ دامەزراندنی غازێکی گەورە بەهێزتر بووە پڕۆژەیەک کە نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوت لەخۆدەگرێت.
محەمەد شیاع سودانى، جەختیشی لەوەکردەوە: بەردەوام دەبین لە هاندانی وەبەرهێنانی زیاتری بەریتانیا لە بواری نەوت و گاز، هەروەها لە پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، و ئامانجمان بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکانی بەریتانیا گرێبەستی گەورەیان لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە ژێرخانی ئابووری، وزە، تەکنەلۆژیا، پیشەسازی و بەرگری، کە بەهای کۆی گشتییان لە سێ ملیار دۆلار (2.46 ملیون پاوەند) تێپەڕیوە".
وتارەکەى سودانى ئەوەشى ئاشکراکردوە، هەناردەی بەریتانیا بۆ عێراق لە ساڵی 2024دا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 6.4% زیادیکردووە، بە ڕێژەی 36%ی هەناردەکردن لە کاڵا و 37% لە خزمەتگوزارییەکان پێکدێت.
هەروەها دەڵێت: ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ شارەزایی بەریتانیا دەڕەخسێنێت لە بەڕێوەبردن و داراییکردنی پڕۆژەی ژێرخانی گەورە، سەکۆیەکی هاوبەش دابین دەکات کە سوود بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی هەردوو وڵات دەگەیەنێت لە هەمان کاتدا سەقامگیری ئابووری فراوانتر لە ناوچەکەدا بەرز دەکاتەوە".
