ئاوات شێخ جەناب: لەگەڵ بەغدا رێککەوتین کێشەی مووچە کۆتایی هات

19 كاتژمێر لەمەوپێش




هاوڵاتى

ــ بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت مووچەی مووچەخۆران چارەسەرکراوە

ــ لە دوو ڕۆژى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى یەک دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند دواى چەندین کۆبونەوە لەگەڵ حکومتى بەغدا رێککەوتون کێشەی مووچە کۆتایی هات.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساز کرد.
ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەو کۆنگرەیەدا وتى: کۆبوونەوەکان بەخێر شکانەوە و لەگەڵ بەغداد رێککەوتین، بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت.
هەروەها ڕونیکردەوە یەكەم كاری كابینەی نۆیەم ئەوە بوو هاتە بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان و ئێستەیش سوورین لەسەر چارەسەری كێشەكان.
ئاواتى شێخ جەناب لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: لەم دوو ڕۆژە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات، و دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت.
تەیف سامى لەسەر بنەماى راپۆرتە هاوبەشەکە بڕیارى داوە واژۆ لەسەر تەمویلى مووچەى مانگى یەکى 2025 بکات، هەروەها لەو راپۆرتەدا بە بڕگەیەک باسى مووچەى مانگى 12 دەکرێت و تەرازووى پێداچوونەوەى لەگەڵدا هاوپێچ دەکرێت.
شاندە داراییەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ مووچەى مانگى یەک داواى 950 بۆ 960 ملیار دینارى کردووە.
‎ڕۆژی 2025-02-02، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەموارکردنەوەی ماددەی 12 بڕگەی (ج) لە یاسای بودجە، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە نزیکترین کات نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار