مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە كۆبوونەتەوە 

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، ئاشكرایدەكات، لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوەو، دوایین پێشهاتەکانی سوریایان تاوتوێکردووە.

فەیسەڵ یوسف، بە ئاژانسی بە "نۆرس پرێس"ی وتووە، كۆبونەوەكە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچووەو، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کردووە کە لە (10)ی ئازار لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا ئەنجامدراوە.

ئەم دیدارە دوای رۆژێک دێت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەوڵەتی سوریا.

ئەحمەد شەرع، دەستووری کاتیی سووریای واژۆکرد، ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ دۆخى دەستوورى پێنج ساڵى داهاتووى قۆناخى راگوزەر لە سووریا. هەنگاوەکە کاردانەوەى لایەنە سیاسییەکانى لێکەوتەوە، هەندێکیان چاوەڕێى هەنگاوى کردارین، بەشێکی دیکە تێبینییان لەسەر ئەو بۆشاییانە هەیە کە دەستورەکە بەجێى هێشتووە.
13ـی ئادارى 2025 کۆمیتەى پسپۆڕانى راسپێردراو بۆ داڕشتنى راگەیێندراوى دەستوورى سووریا، رەشنووسى دەستوورى رادەستى ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر کرد. 
راگەیێندراوى دەستوورى بۆ ماوەى 5 ساڵە وەک قۆناخى راگوزەر دەبێت، تاوەکو هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار