بارزانی: قەرەبووكردنەی هەڵەبجە لەسەر شانی عێراقە

19 كاتژمێر لەمەوپێش



لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، مەسعود بارزانى دەڵێت: بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، مەسعود بارزانی،  پەیامێکی بەبۆنەی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بڵاوکردەوە و دەڵێت: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت.

دەقى پەیامەکەى بارزانى لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت. بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا  قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.
 لە سی و حەفت ساڵەی کارەساتی بۆمببارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار