کۆمسیۆن ناشەرعیبوونی وەکالەت و داواکانی دانا ئهحمهد مەجیدى راگەیاند

2 ڕۆژ لەمەوپێش
کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق، جارێکی دیکە بە نووسراوی فەرمی، ناشەرعیبوونی وەکالەت و داواکانی دانا ئهحمهد مەجید دووپات و پشتڕاست دەکاتەوە بەم شێوازەی خوارەوە:-
1- پاڵپشت بە بڕیاری ئهنجومهنی كۆمسیاران ژمارە (1)ـی کۆنووسی نائاسایی ژمارە (48) لە 11/9/2024 کە تێیدا دەسەڵاتی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی دیاریکردووە بۆ ماوەی (6) مانگ کە لە 11/3/2025 کۆتایی هاتووه.
داواکەی دانا ئهحمهد مهجید لە 24/3/2025 له کاتێکدایە کە بریكاری رێکخەرێکی ماوەبەسەرچووە، واتە هیچ سیفەیەکی قانونی نییە کە داواکاریی پێشکەش به فهرمانگهی پارت و رێكخراوه سیاسییهكان كردووه، داوا دهكات (6) مانگی تری بۆ درێژبكرێتهوه، بەڵام ئەنجومەنی كۆمسیاران تەنها یەک مانگ درێژدەکاتەوە بە مەبەستی پێدانی کات بۆ بەستنی کۆنگرە، نەوەک دەسەڵات وەکو رێکخەر و خانە پاڵپشت بە بریاری ئەنجومەن لە 4/3/2025، ماوە درێژکراوەکە هەتا 10/4/2025 بوو، كۆتاییهات.
2- داواکەتان لەژێر ناونیشانی بەستنی کۆنگرەدایە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ تەرخانکردنی بەروارێک بۆ بەستنی کۆنگرە و دیاریکردنی شوێن و کات، بەو پێیەی کە لە بڕیاری ئەنجومەنی سەرەوەدا هاتووه.
3- رەتکردنەوەی داوای سڕینەوەی (400) ناو لە ئەندامانی دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیی کەسیی ئەو ناوانە، کە فەرمانگەکە پشتی پێببەستێت بۆ راستی و دروستیی ناوەکان.
بۆیه لەژێر رۆشنایی ئەو هۆکارانەی سەرەوەدا، رەزامەندی نادرێت لەسەر داواکەتان بۆ بەستنی کۆنگرە، چونکە داواکەتان پێچەوانەی یاسای پارتە سیاسییەکان و بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی ئاماژە پێدراوە.
