ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەهاوکاریکردنی هەسەدە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر

دوێنێ



 

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لەزاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا دوێنێ‌ دەستیکردووە بە کشانەوەی سەدان سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و کاردەکات بۆ داخستنی سێ بنکەی سەربازی، لە کۆی هەشت بنکە سەربازی كە لەناوچەیە هەیەتی.

بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، سوپای ئەمەریکا بوونی هێزەکانی لە سوریا لە دوو هەزارەوە بۆ نزیکەی هەزار و 400 سەرباز کەمدەکاتەوە، فەرماندەکانیش ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری هێزی سەربازی لە ماوەی دوو مانگدا هەڵدەسەنگێنن.

رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە رایگەیاندووە، فەرماندەکانی ئەمەریکا راسپاردەیان کردووە کە لانیکەم 500 سەرباز لە سوریا بمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کشانەوەی هێزەکان لەسەر بنەمای راسپاردەی فەرماندە مەیدانییەکانە، بۆ داخستنی هەندێک بنکەو بەهێزکردنی هەندێکی دیکە، کە ڕەزامەندیی لە پنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وەرگرتووە.

دوو بەرپرسی باڵا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو هێزانەی کە ماون، هێزی ئاسایی و تایبەت لەخۆدەگرن، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو، لە بەڕێوەبردنی چەند کەمپێکی دەستبەسەرکردن لە سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار