کەناڵى حەدەس: فەرەنسا ناوبژیوانى نێوان هەسەدە و سوریا و تورکیا دەکات

8 كاتژمێر لەمەوپێش



کەناڵى حەدەس رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن فەرەنسا هێزەکانى لە سوریا زیاد دەکات دوورە لە راستییەوە و فەرەنسا وەک ناوبژیوانێک لە سوریا دەمێنێتەوە و بە شێوازی دیکە پشتیگیر هەسەدە دەکات.

کەناڵەکە لەبارەى دەنگۆى زیادکردنى هێزەکانى فەرەنسا لە سوریا دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى فەرەنسا هێزەکانى لە رۆژاڤاى کوردستان زیاد ناکات، بەڵام بیر لە رێگایەکى دیکە بۆ پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکاتەوە.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوەى فەرەنسا لە بەرامبەر هەنگاوەکەى ئەمریکایە کە بەنیازە ژمارەی سەربازانی لە رۆژاڤاى کوردستان کەمبکاتەوە.

کەناڵەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، فەرەنسا لە هەنگاوى یەکەمدا هەوڵدەدات ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی داعش چڕتر بکاتەوە لە رۆژاڤاى کوردستان و لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە، هاوکات، لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانیشەوە پاڵپشتی هێزە کوردییەکان دەکات.

هەروەها کەناڵى حەدەس دەشڵێ، فەرەنسا لە سوریا، وەک ناوبژیوانێک لە نێوان هێزەکانی سوریاى دیموکرات و دەسەڵاتدارانی سوریا و تورکیا مامەڵە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار