مەزڵوم عەبدی: ئێمە لە ڕۆژئاوا پشتگیری بانگەوازەکەی ئ.ۆج.الان دەکەین.

دوێنێ
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە وتاری دەسپێکی کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان"، گوتی: "وەک گەلی ڕۆژئاوای کوردستان پشتگیریی بانگەوازیی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و چی لەدەستمان بێت دەیکەین".
فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، داواکارى سەرەکییان مسۆگەرکردنى داواکارییەکانى کوردە لە دەستورى سوریا و کۆنفرانسەکەى قامیشلۆ هەوڵێکە بۆ یەکخستنى هەڵوێستى کورد لە سوریا.
مەزڵوم عەبدى لە وتارێکدا لە دەستپێکى یەکەمین کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵوێست و گوتاری کورد لە رۆژئاوای کوردستان" لە قامیشلۆ جەختیکردەوە، کە کاتى ئەوەیە مافەکانیان لە سوریا مسۆگەر بکەن و ئەوەش داواکارى سەرەکییانە.
باسى لەوەشکرد، ئەوان 14 ساڵە لەشەڕدان و 13 هەزار گەنجى کورد لەشەڕى پاراستنى رۆژئاواى کوردستان شەهیدبوون.
مەزڵوم عەبدى جەختیکردەوە، ئامانجى کۆنفرانسەکە دابەشکردنى سوریا نییە، بەڵکو پاراستنى یەکێتى خاکى سوریایە و یەکڕیزى کورد ماناى یەکڕیزى سوریایە و بەهێزبوونى کورد بە هێزبوونى سوریایە.
لاى خۆیەوە، ئیلهام ئەحمەد ئەندامى لیژنەى بەڕێوەبردنى کۆنفرانسەکە بەستنى کۆنفرانسەکەى بە مێژویی ناوبرد کە بە مارشى نیشتمانى ئەى رەقیب دەستیپێکرد.
رۆژی سێشەممەی رابردوو (22ـی نیسانی 2025) مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە: بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین کە کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە ڕۆژاڤا" ڕۆژی 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەکردووە: یەکگرتوویی کورد پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سووریا، هیوادارین هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بە رۆڵی سەرکردەکانی باشووری کوردستان کرد لە پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان و گوتی: ''لە باشووری کوردستان بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی و لە یەکێتی کاک بافڵ، لە باکووری کوردستان و زیندانی ئیمرالییەوە بەڕێز سەرۆک ئۆجەلان، هەروەها رێکخستنەکانی دیکەی کوردستان دەم پارتی و هەموو رێکخستنەکانی دیکە پاڵپشت بوون.''
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیالۆگی کوردی-کوردی لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بووە رۆژەڤ. ئیلهام ئەحمەد گوتی: ''دەنگی گەلی خۆمان دەبیستین کە دەڵێن یەکبگرن و چارەنووس دیاری بکرێت، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە ئێمەش ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ئەنجام.
لەبارەی رێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: ''گفتوگۆ و گەنگەشەی دوور و درێژ کراوە و ئەمڕۆ بەڵگەنامەی گفتوگۆکان لێرە دەخوێنرێتەوە''.
فەرماندەی گشتی هەسەدە، بەو بۆنەیەوە سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هاوکار بوون بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بگاتە ئەنجام و و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆنفرانسەکە، زیاتر لە 300 کەس لە نوێنەری پارتە سیاسییەکان و کەسایەتی کورد بەشداریی کۆنفرانسەکە بکەن کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.
مەزڵووم عەبدی گوتی: ''بۆ پارستنی ئەم هەرێمە، شەڕێکی سەخت کرا کە تێیدا 13 هەزار کچ و کوڕی ئێمە شەهید بوون و نزیکەی 30 هەزار کەس لە هەڤاڵانمان بریندار بوون، بۆیە ئەم کۆنفرانسە پێشکێش بە شەهیدەکانمان دەکەین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتی: ''هەڵبەت ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکی کەمدا پێکنەهاتووە، بەڵکو ماوەیەکی دوور و درێژە هەوڵی دیالۆگی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، پێشتریش هەندێک رێککەوتن و دیدار دروست بوون و ئەوە لە بەردەوامیی ئەو هەڵانەیە.''
مەزڵووم عەبدی باسی لە رۆڵی هەندێک کەسایەتی و لایەن دەکات لە بەرەوپێشبرنی دیالۆگی کوردی- کوردیی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە و دەڵێت: ''لەو پرۆسەیەدا گەلێک هێزی کوردستانی هاوکاریی رۆژئاوای کوردستانیان کرد، لە سەرووی هەمووانەوە ئێمە پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی بیر دەهێنینەوە و سوپاسی دەکەین''.
