عێراق داوادەکات گرژییەکانی ھیندستان و پاکستان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن

21 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیرى دەرەوەى عێراق لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیداڕایگەیاند پێویستە ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن،  ئەوان خاوەنی چەکی ئەتۆمین و ئەگەر ناکۆکی یان گرژیی لەنێوانیاندا ھەبیت، ئەوە مەترسی جیددی لێدەکەوێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە بەغدایە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن داوای لە حکوومەتی ئازەربایجان كرد کە کۆنسوڵخانەی ئازەربایجان لە شاری ھەولێر بکاتەوە، ھەروەھا بە پێویستی زانی کە دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەست پێ بکەنەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش فوئاد حوسێن و جەیھون بایرامۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامداوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان باسیان لە پرسی گشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردووە و ڕایگەیاند کە پێویستە دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەست پێ بکەنەوە، چونکە ئەوە دەبێتە مایەی بنەمای دامەزراندنی پەیوەندیی بازرگانیی، ئابووریی و گەشتیاری نێوان ھەردوو وڵات.

ھەروەھا فوئاد حوسێن داوای لە حکوومەتی ئازەربایجان كرد کە کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری ھەولێر بکاتەوە.

باسی لەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختيان کردووەتە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن و گوتی: "ھیندستان و پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمین و ئەگەر ناکۆکی یان گرژیی لەنێوانیاندا ھەبیت، ئەوە مەترسی جیددی لێدەکەوێتەوە و بۆیە پێویستە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە ئاشتی چارەسەر بکرێن".

وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە گرنگە گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان، بوەستێندرێن و بە ئاشتی چارەسەر بکرێن.

لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ جەختی کردەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق و ڕایگەیاند کە پێویستە ئەنجوومەنی کارەکانی نێوان ئازەربایجان و عێراق کارا بکرێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئازەربایجان و عێراق لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە بوارەکانی خزمەتگوازری، تەندروستی و ئابووریی ھاوکاری یەکتر دەکەن.

ھەروەھا جەیھون بایرامۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان کردووەتە لەسەر گرنگی بەدیھێنانی سەقامگیریی لە سووریا و گوتی: "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسمان لە دۆخی مرییی لە غەززە کردووە و لەوبارەیەوە جەختمان کردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە".

گوتیشی: "نابێت دۆخی کەرتی غەززە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت و تاکە ڕێگاش بۆ چارەسەرکردنی دۆخی غەززە، بەدیھێنانی ئاشتی و جێبەجێکردنی بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەوتییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار