ئێران: دانوستانی گەڕی چوارەم قورس بوو بەڵام سوودمەند بوو

22 كاتژمێر لەمەوپێش



 

چوارەمین خولی وتووێژی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواى سێ کاتژمێر کۆبوونەوە کۆتایی هات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت دانوستانی گەڕی چوارەم قورس بوو بەڵام سوودمەند بوو.

هاوشێوەى جارەکانى دیکە هەریەکە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەرى ترەمپ سەرۆکی شاندی ئیران و ئەمریکا یان کرد، لە عومان بەڕێوەچوو.

بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکات، بەئاژانسى ئەی ئێف پى وتووە: ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە بچن بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە ڕێگەی گروپە تەکنیکییەکانەوە." ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە بە ئەنجامی کۆبونەوەى ئەمڕۆ دڵخۆش بووین چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتوومان دەکەین، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت.

لاى خۆشیەوە، ئیسماعیل ئاقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت   دانوستانی گەڕی چوارەم قورس بوو بەڵام سوودمەند بوو، عومانییەکان کات و شوێنی گەڕی داهاتووی دانوستان رادەگەیەنن، گەڕی داهاتووی دانوستان بەمزووانە دەکرێت.

چوارەم گەڕی دانوستاندنەکان بڕیاربوو لە 3ی ئایار لە رۆما بکرێت، بەڵام عومانی نێوەندگیر رایگەیاند، لەبەر "هۆکاری لۆجستی" دواخرا.

دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 ئەمریکای لە رێککەوتنێکی ئەتۆمی کشاندەوە کە لە ساڵی 2015 لە لایەن ئێران و زلهێزەکانی جیهان واژۆی لەسەر کرابوو. 

بە گوتەی ویتکۆف، ئێستا سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت "رێککەوتنێکی بەهێزتر" لەوە لەگەڵ تاران بکات، بە جۆرێک کە رێگە بە تاران بدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکاربێنێت و ئەو توانای دروستکردنی یۆرانیۆمی پێویست بۆ بۆمبی ئەتۆمی نەمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار