عێراقچی: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین

18 كاتژمێر لەمەوپێش



 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گەڕی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ڕایدەگەیەنێت دەتوانین بڵێین بەراورد بە سێ گەڕی پێشوو، دانوستانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و ئەمریكا جدیترو راشكاوانە تر بوو.

هەروەها وتیشى: تاڕادەیەك لە بوارە گشتییەكان دوركەوتینەوەو چوینە ناو وردەكارییەوە، لەم دۆخەدا دانوستان قورس دەبێت، بابەتی مشتومڕاوی زیاتر تاوتوێ کراوەو هەڵوێستەکان نزیکتر بوونەتەوە، دەتوانرێت ئەم قۆناغە بە هەنگاونان بۆ پێشەوە هەڵسەنگێندرێت.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، عێراقچی ئەوەى خستەڕوو پێدەچێت گەڕی داهاتووی دانوستانەکان نزیکەی هەفتەیەک تر یەك رۆژ زیاتر یان كەمتر ئەنجام بدرێت.

وتیشى: بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم بە هیچ جۆرێك سازشی لەسەر ناكرێت و دەبێت بەردەوام بێت، دەكرێت لە هەندێك رووەوە هەندێك كتۆبەندی سنوردار قبوڵ بكرێت وەكو بڕو ئاست و توانا بۆ ئەوەی لەماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا متمانە دروست ببێت، هاوشێوەی ئەوەی لە رابردوو كراوە، بەڵام بابەتی بنەڕەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم قایبلی دانوستان نییە. 

وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەی سزاكانی سەر ئێرانەوە هەڵوێستی ئێمە رۆشنە، ئامانجی سەرەكی دانوستان هەڵگرتنی سزاكانەو ئەم بابەتە یەكێك لە پایە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانمان بووەو هەیە، خۆشبەختانە ئەم بابەتە لەنێوان هەردوولا رێككەوتنی لەسەر كراوە.

ئەمڕؤ خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکان سێ کاتژمێریان خایاندووە و تێیدا رێککەوتن کراوە کە هەنگاوەکانی داهاتوو بە لیژنەی تەکنیکیی هەردوولا بسپێردرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار