حەماس عیدان ئەلێکساندەر، بارمتەی ئەمریکی ئازاد دەکات

15 كاتژمێر لەمەوپێش
حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئازادکردنی عیدان ئەلیکسەندەر، خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و ئیسرائیلی، بەشێک دەبێت لە ئاگربەستی سەر غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەو کەرتە.
حەماس ڕایدەگەیەنێت: ئامادەن بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئامادەی دانووستانی بەپەلەن، دەڵێت:پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا لەپێناو ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتییەکانە بە کەرتی غەززە، لەگەڵ ئازادکردنی بارمتەکان بەرانبەر ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستین.
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلیش ئاماژە بەوە دەکات، سبەی ویتکۆف دەگاتە ئیسرائیل بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی ئازادکردنی عیدان ئەلیکسەندەر، دەڵێت: ئاماژە هەن کە حەماس ئەلیکسەندەر ئازاد دەکەن.
یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای بزووتنهوهی حەماسی فهڵهستینی ڕایگەیاند، لە دەوحەی پایتهختی قهتهر لە بارەی ئاگربەستی غەززە و دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ شاندی ئەمەریکی دەست پێ کردووە و گفتوگۆكانیش بەردەوام دەبن.
هەر ئەمڕۆ پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕێگەی قەتەر و میسرەوە لەگەڵ حەماس دانوستان دەکات لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ مەبەستی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان.
